بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە شوقەکانى (MRF) کچێک گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە یەکێک لە نهۆمەکامەکانى یەکەى نیشتەجێبوونى (MRF) لە هەولێر، کچێک گیانى لەدەستداوە و تاوەکو ئێستاش تیمەکانى بەرگریى شارستانى نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) ئاگر لە نهۆمى (17)هەمینى شوقەکانى نیشتەجێبوونى (MRF) کەوتەوە، نەبەز عەبدولحەمید، قائیقمامى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکراى کرد، بە هۆى دووکەڵى زۆر و گەورەیى ئاگرەکە "کچێکى خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستان تەمەن (30) ساڵ گیانى لەدەستداوە."

سەبارەت بە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بە هۆى تەقینى بتڵى غازەوە بووە.

تیمەکانى بەرگریى شارستانى هەولێر، ماوەى چەند کاتژمێرێکە سەرقاڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکەى شوقەکانى (MRF)ـن کە کەوتۆتە ناو سەنتەرى شارى هەولێر، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوى کۆنترۆڵ نەکراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین