باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنى هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى نوێى ئەمەریکا لە عێراق، دوا پێشهاتە سیاسییەکانى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/حوزەیران/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانوسكی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون و سەرۆك بارزانی بیروبۆچوونی خۆی لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق خستەڕوو."

باڵیۆزى ئەمەریکا لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، دووپاتیكردەوە "كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا كە ڕۆبێرت پاڵا‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێریش ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری نوێیدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین