گۆڕانکارى لە سەرۆکى دەستەى ئەرکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکرێت. کوردستانی

نوچەنێت:

لە رێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونى وەزیرى پێشمەرگە و ناوخۆى هەرێمى کوردستان ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕێوه‌چوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و د. نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و شێخ سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك لە وەزارەتى پێشمەرگە رێوڕەسمى ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، "له‌ رێوڕەسمەکەدا فەریق روکن عیسا عەزیز لە جێگای فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتەیەکی پێشكه‌ش كرد، تێیدا گۆڕانكاریەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی، وه‌ك بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سه‌ربازی پێناسە کرد."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ر یه‌ك له‌ فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریق عیسا عه‌زیز له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكیان پێشكه‌ش كرد، تێیدا ئاماژه‌یان به‌ گرنگی گۆڕانكاری له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دا، گۆڕانکارییان، وەک نوێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ سه‌ربازییه‌كان و پره‌نسیپی سه‌ربازی بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێناسە کرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین