کەمئاوى هەڕەشە لە قەزاى چەمچەماڵ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

قەزاى چەمچەماڵ بە هۆى دابەزنى ئاوى ژێر زەوى و وشکەساڵى، بێ ئاوى هەڕەشەى لێدەکات و قائیمقامى چەمچەماڵ دەڵێت، ئەگەر وا بڕوات دەبێت(14) ڕۆژ جاریک ئاو بە دانیشتوان بدرێت.

رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، لە بارەى کێشەى کەم ئاوى ئەو قەزایە هۆشدارى دەدات و هەروەک بە روودواى ڕاگەیاندووە، ئەمساڵ زیاتر لە (30) مەتر ئاوى ژێر زەوى چەمچەماڵ دابەزیوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بن و ئەو (10) بیرەی بڕیاربوو بۆمان لێبدرێت زوو دەستیپێبکرێت و پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، چونکە ئەم پڕۆژەیە چارەسەرى کێشەى بێ ئاوى چەمچەماڵ دەکات.

لە ئێستا خەریکە لە قەزاى چەمچەماڵ قەیرانى نەبوونى ئاو دروست دەبێت و هەروەک رەمک ڕەمەزان دەڵێت، تەنیا ساڵى ڕابردوو (50) بیر لە قەزاى چەمچەماڵ لێدراوە، بەڵام بە هۆى دابەزینى ئاوى ژێر زەوى و وشکەساڵى هێشتا کێشەى کەمى ئاوى چارەسەر نەبووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین