لە پارێزگاى دهۆک گەورەترین پارکى شوێنەوارى گەشتیارى دەکرێتەوە
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیێندراویکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور لە ڕۆژى نۆى حوزەیرانى (2022) بڵاوکراوەتەوە، بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوارى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵى ئیتاڵیا لە هەولێر، گفتوگۆیان لەسەر چەند پڕۆژەیەکى هاوبەش کردووە.
لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کاردەکەن بۆ "هەماهەنگی وکاری هاوبەشی شوێنەواری لەنێوان شوێنەوار ناسانی کوردستان و ئیتاڵیا.
وا بڕیارە بە پێى ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئیتالیا، گەورەترین پارکى شوێنەوارى گەشتیارى لە فایدە لە سنووری پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت، "کە بەگەورەترین پارکی شوێنەواری گەشتیاری دادەنرێت لە عێراق و ناوچەکەدا."
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار ئاماژە بەوەدەکات، لە هەوڵدان "بۆ تۆمارکردنی چەند ناوچەیەکی شوێنەواری وەک جەڕوانە و خنس لەلیستی شوێنەوارە جیهانیەکان."
دەشڵێت، لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و کۆنسوڵخانەى ئیتالیا، "گرێبەستی بەخشینی مۆڵەتی هەڵکۆڵین بەزانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵی بۆکاری هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگردی خەتارا لەقەزای سێمێڵ، کەبەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر دانیلی مۆراندی و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک ئەنجام دەدرێت، واژوو کرا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment