وەیسى محەمەد: میوزیکى کوردى لە رۆژهەڵات و باکووری کوردستان لە ئاستێکى بەرزدایە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
هونەرمەندى گۆرانیبێژ وەیسى محەمەد، لە دیمانەیەکى کورت دا لەگەڵ نوچەنێت ڕایدەگەیێنێت، "تا ئێستا زیاتر لە (20) بەرهەمى هونەرى تۆمارى کردووە، بەڵام هیچیانى بڵاونەکردۆتەوە." هەروەها دەشڵێت، "بارودۆخى هونەرى کوردى لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان باشترە تا لە هەرێمى کوردستان."
دەقى دیمانەکەى هونەرمەند وەیسى محەمەد لەگەڵ نوچەنێت:
نوچەنێت: ماوەیەکی زۆرە هونەرمەند وەیسی محەمەد بێدەنگە هۆکارەکەی چییە؟
وەیسی محەمەد: دەرکەوتن لەدونیای ژاوەژاوی میدیای ئێستا زۆر سەختە.
نوچەنێت: دەگوترێ هونەرمەند وەیسی محەمەد وازی لە گۆرانی هێناوە، ئایا ڕاستە؟ ئەگەر وانییە، ئێستا بە چ کارێکەوە سەرقاڵى؟
وەیسی محەمەد: نەخێر من ئێستا زیاتر لە جاران گۆرانی دەڵێم، هەر لەماوەی ئەم پێنج ساڵە زیاتر لە (٢٠) بەرهەمم لە کرمانشاە تۆمار کردووە، بەهاوکاری میوزیک ژەنی بەتوانا (وەحید کرمانشاهی) بەڵام زۆرێک لە گۆرانیەکانم بڵاو نەکردووەتەوە.
نوچەنێت: هونەرمەند وەیسی محەمەد پڕۆژەی نوێی لەبەر دەستە؟
وەیسی محەمەد: خەریکی چەند گۆرانییەکی تازەم، کە لەبەر دەستمدایە بە هاوکاری کاک وەحید کرمانشاهی تۆماریان دەکەم.
نوچەنێت: دەگوترێ هونەری کۆن نامرێ، چیت هەیە بۆ هونەری نوێ؟
وەیسی محمەد: هونەری کۆن یا تازە هەر نەمرە، ئەو بەرهەمانەی کە دەمرن هەر لە سەرەتاوە هونەر نەبوونە.
نوچەنێت: تۆ وەک هونەرمەندێکی رەسەن، چیت هەیە بۆ هونەرمەندانی جیلی ئێستا؟
وەیسی محەمەد: پێویستە گەنجانمان زیاتر گوێگرن لە هونەری گەلی خۆیان و میللەتانی دونیا، چونکە هونەری گۆرانی و میوزیک سەرەتا و کۆتایی هەر گوێگرتنە.
نوچەنێت: چۆن دەڕوانیتە هونەرمەندانی ئافرەتی کوردی ئێستا، بەرهەمەکانیانت پێ چۆنە؟
وەیسی محەمەد: ئافرەتیش کاری جوان دەکەن، بەڵام من زیاتر بە دەنگی(فرمێسک و شەهریبان) ئارام دەبمەوە.
نوچەنێت: گۆرانییەکانی عەلی مەردانت دووبارە دەکردەوە، ئایا کاریگەری ئەو هەنەرمەندەت لەسەرە؟
وەیسى محەمەد: من بە گۆرانییەکانی عەلی مەردان ئاو دراوم، هەمیشە لە رۆحمدایە، بەڵام بە هەست و دەنگی تایبەتی خۆم دەیڵێمەوە.
نوچەنێت: رەوشی گۆرانی گووتن ئێستا لە کەرکووک چۆنە؟
وەیسی محمەد: دۆزی میوزیک و گۆرانی لە کەرکووک باش نییە، بەڵام ئاستی گۆرانی و میوزیک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان زۆر زۆر بەرزە، دەبێت ئێمە شانازی بەکەین، بەڵام بەداخەوە میدیای هەرێمی کوردستان لێیان بێخەبەرە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment