لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە سەرپەرشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لایەنە سیاسییەکان بە بەشدارى نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەرپەرشتى کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان، هاوکات جێنین پلاسخارت، نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشدار دەبێت لەو کۆبوونەوەیە.

وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستى باڵاى حیزبەکانیان بەشدار دەبن.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ، شێوازى هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن یەکێک دەبن لە تەوەرەى سەرەکى کۆبوونەوەکە.

دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان و کۆبوونەوەى نێوان پارتى و یەکێتى، ئەمەیش دواى ئەوە دێت، لە ڕۆژى (22-5-2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى سلێمانى کردى و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆبووەوە، لە پێناو چارەسەرکردنى کێشەکان و دروستکردنى یەکڕێزى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین