لە هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر ڕێگاى سەرەکى پیرمام – هەولێر، درۆنێک کەوتەخوارەوە و بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان دوو هاووڵاتى مەدەنى بریندار بوونە.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى حوزەیران/2022) لە نزیک کونسوڵخانەى ئیمارات لەسەر ڕێگەى سەرەکى هەولێر – پیرمام درۆنێک کەوتەخوارەوە، بە هۆیەشەوە بە پێى زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک برینداربوونە، بەڵام برینى هیچیان قورس نییە.

لە ئێستا تیمى هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى کەوتنەخوارەوەى رۆنەکە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن، کە بەو هۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بە دروستى نازاندرێ تا ئێستا ژمارەى درۆنەکان چەند بووە، بەڵام وا بڕیارە ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە بارەى ئەم رووداوەوە ڕاگەیێندراوێک بڵاوبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین