وەزارەتى پەروەردە دەسەڵاتێک بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە فەرمانێک وەزارى دا بۆ ساڵى نوێى خوێندن، دەسەڵات بە بەڕێوەبەرەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەدا بۆ ڕاگرتنى دەوام بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.

ئەمڕۆ سێشەممە (7/حوزەیران/2022) بەپێى فەرمانێکى وەزارى وەزارەتى پەروەردە، کە واژۆى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، تێیدا هاتووە "لە کاتى ناهەموارى کەشوهەوا و کارەساتى سروشتى، دەسەڵات بە بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەکان دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دەوام لە ناوەندەکانى خوێندن ڕاگرن."

فەرمانە وەزارییەکەى وەزارەتى پەروەردە، کە تایبەتة بۆ پێدانی دەسەڵات بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتى ڕاگرتنى دەوام لە ناوەندەکانى خوێندنى حکومەى و ئەهلى، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت، پێویستە ڕەزامەندى پارێزگار یان سەرپەرشتیارى ئیدارە سەربەخۆکانى لەسەر بێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین