بەهۆی شەڕەتەقەوە کەسێک گیانی لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی دروستبونی شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێک لە سنوری گوندی گوڵپی سەر بە ناحیەی بیارە، کەسێک گیانى لەدەستدا.

ئەمشەو یەکشەممە(5/حوزەیران/2022) مقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە، رایگەیاند: بەهۆی دروستبونی شەڕەتەقە لە نێوان چەند هاووڵاتییەک لە سنوری گوندی گوڵپی سەر بە ناحیەی بیارە، هاوڵاتی (فەرهاد ئەحمەد کەریم) تەمەن 56 ساڵ بریندار بوو، پاش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

بە پێی گوتەی پۆلیس "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی بیارەوە دەستی پێکردووە و دۆسیەی بۆ کراوەتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین