سەرۆک بارزانى: تەنیا پابەندبوون بە دەستوور کێشەکانى عێراق چارەسەر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق، "هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق" تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/حوزەیران/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارك برایسن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەبارەت بە  "بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە."

لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا "پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی پابەندبوونی خۆی بەرانبەر پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوە بوو و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ بریتانیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپاتكردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین