کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى پێشبینى دەکات، سبەى ڕۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت، ئەمڕۆش لە ئاسمانى  شارەکان تۆزێکى سووک بوونى دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى ڕایگەیاند، ئاسمانى هه‌رێم بەگشتى نیمچە هەورە لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک پلەکانى گەرمى نزیک دەبێتەوە.

کەشناسى هەرێم دەشڵێت، لە سبەى رۆژى دووشەممەوە، پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت لە ماوەى رۆژانى داهاتوو نزم بوونەوەکە زیاتر دەبێت بە نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى، هەروەها بەرزترین پلەکانى گەرمى لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ ژێر 40 پلە نزم دەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەى کەرما بۆ ژێر 36 پلەى سیلیزى دادەبەزێت، ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما دەگاتەوە ئاستى ئاسایى خۆى، کاریگەرى ئەو شەپۆڵە گەرمەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتایى دێت .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین