لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
فەوزى هەریرى، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوێنێ لە ڕۆژى نیشتیمانیى ئیتاڵیا لە هەولێر، سەبارەت بە هەوڵەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ کۆکردنەوەى بە رۆژنامەنووسانى ڕایگەیاند، لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، لە پارتی و یەکێتی، لایەنە ئیسلامییەکان و پێکهاتەکان، هەموویان بۆچوونیان ئەوەیە کە چەتری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەتوانایدایە کۆیان بکاتەوە بەرەوە لێکتێگەیشتنێک و بەردەوامین لەوە.
هەر سەبارەت بە کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، هێمن هەورامى، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، رۆژی پێنجشەممەى داهاتوو (9-6-2022) لایەنەکان لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی جێنین پلاسخارت کۆبوونەوەیەک دەکەن و قسە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان.
جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی (6)ـی ئەفسەران و خولی (16)ـی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی (3)ـی قەڵاچوالان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا پێشکێشکرد رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان و کاریگەرییەکانی بەسەر بارودۆخی کوردستانەوە، ئێمە وەکو ئەرکی یاسایی خۆمان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر هەوڵمانداوە و هەوڵدەدەین، بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆمان کردووە و دەیکەین.
هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا، داواى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگەى کرد و گووتیشى، کێشەکانى نێوان پارتى و یەکتى ئەوەندە گەورە نین نەتوانن چارەسەرى نەکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment