تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکەی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چەمچەماڵ کوشتومانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە( 2/حوزەیران/2022) ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی پەکەکەیان بەناوی محەمەد دۆغان ناسراو بە(دڵحەز گابار) بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵەکە محەممەد دۆغان، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ لە سنوری پاریزگای سلێمانی  کوژراوە. 

تاوەکو ئێستا میدیای نزیک لە پەکەکە، هیچ روونکردنەوەیەکی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژی شەممە (21-05-2022) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە سنورێکی گوندی ئاغجەلەر پێنج کەسی لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا کردە ئامانج. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین