هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مانگى پێنج بڵاودەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لیستى مووچەى مانگى (5)یان بڵاوکردبێتەوە و دەشڵێـت، ئەمڕۆ مووچەى لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2/حوزەیران/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار بڵاودەکرێتەوە.

سەبارەت بەو لیستەى لە هەندێ شوێن بڵاوبۆتەوە گووتیشى، ئەم لیستە دوورە لە ڕاستییەوە و وەزارەتى دارایى هیچ لیستێکى دابەشکردنى مووچەى بڵاونەکردۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمڕۆ مووچەى لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت، لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەکەیان بۆ دابین دەکرێت.

FacebookTwitterMoreچاوگێک لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارەی هاوپەیمانان موچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت و لیستی نوێی موچەش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەنرێت. دەشڵێت، "ئەو لیستی موچەیەی لە ئێستادا باسی لێوە دەکرێت راست نییە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین