پارتى بۆ بافڵ تاڵەبانى: تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا بەرزدەنرخێنین کوردستانی

نوچەنێت:

مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بە بۆنەى (47)مین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بافڵ تاڵەبانى دەکات و تێیدا بە سەرۆکى یەکێتى ناوى دەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1/حوزەیران/2022) مەکتەبى سیاسى لە پەیامێکدا، کە ئاراستەى بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانى کردووە و  دەڵێت، "جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان."

 

دەقى پەیامەکەى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان:

بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بە بۆنەی(47)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و، پاڵپشتیکردنی حکوومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

1ـی6ـی2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین