وەزارەتى پێشمەرگە ئامارى هێرشەکانى چەکدارانى داعشى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
وەزارەتى پێشمەرگە لە ئامارێکدا، ژمارەى هێرشەکانى چەکدارانى داعش لەو ناوچانەى بۆشایى ئەمنى هەیە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لە شەش مانگى ڕابردوو (36) کەسیان کوشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (1/حوزەیران/2022) بەپێى ئامارێکى وەزارەتى پێشمەرگە، کە بە روودواى داوە، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوە مانگى ئایارى (2022) چەکدارانی داعش لەو ناوچانەی دەکەونە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەوە، (54) هێرشیان ئەنجامداوە، (36) کەسیان کوشتووە و ( 45)ـی دیکەیان بریندارکردووە، هاوکات پێنج کەسیشیان رفاندووە.
وەزارەتى پێشمەرگە لە ئامارەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، لە مانگى چوارى ڕابردوو، تیرۆریستانى داعش (26) هێرشیان ئەنجامداوە، بە هۆیەشەوە (12) کەس کوژراون و (21)ـى دیکەش بریندار بوونە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، زۆربەى ئەو هێرشانە لە سنوورى سوپاى عێراق ئەنجامدراون، بەڵام ڕێگەگرتن لەو هێرشانە گرنگە هێزی هاوبەش لەو ناوچانە هەبن کە بۆشایی ئەمنی لەنێوان ئێمە و هێزە عێراقییەکان دروست بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment