ستران عەبدوڵڵا: کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گەشبینییەکى دروستکردووە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندام پەرلەمانێکى پێشووى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەى داهاتووى پارتى و یەکێتى، چەند لیژنەیەکى هاوبەش دروست دەکرێت و کێشەکان بەرەو چارەسەرى دەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) عەبدولسەلام بەرواری، ئەندام پەرلەمانى پێشووی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند،  ئەگەر لە کۆبوونەوەکەى ڕابردووى پارتی و یەکێتی باس لە دروستکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکان نەکرابێت، لە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوانیان ئەوە دەکرێت و کێشەکان بەرەوچارەسەرى دەچێت.

لە بەرامبەردا ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت لەوە دەکات، پارتى و یەکێتى هەردوولا پێویستیان بەوەیە ڕێککەوتنێکى تۆکمە هەیە و دووبارە پەیوەندییەکانیان دابڕژێتەوە.

ستران عەبدوڵلا باس لەوەدەکات، خەڵکى هەرێمى کوردستان زۆر گەشبینن بە کۆبوونەوەى پارتى و دەشڵێت، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی و و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گەشبینییەکی دروستکرد و دەریخست خەڵک حەزدەکەن رێککەوتن هەبێت، بەڵام ئەگەر کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجامی نەبێت، بێهیوایی دروستدەبێت و پێویستە پارتی و یەکێتی بەرپرسیارێتی ئەوە لەبەرچاو بگرن.

 ئەو گووتیشى، لە کۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی رێککەوتنی یەکجارەکی نەکراوە، بەڵام بنەمایەک داندراوە بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی پتەو بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین