بۆمبێکى چێندراو بە هێزەکانى پێشمەرگەدا تەقییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى کفرى بۆمبێکى چێندراو بە هێزى پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە، سەرچاوەیەک لە لیواى (17)ـى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، هیچ زیانێک بە هێزەکانى پێشمەرگە نەگەیشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) حەکیم کەریم، فەرماندەی لیوای (17)ـی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتی چوونی هێزەکانمان بۆ نزیک قۆری چای بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە، بەڵام زیانێکى بە هێزەکانى پێشمەرگە نەگەیاندووە.

حەکیم کەریم، لەسەر رووداوەکە روونکردنەوەى زیاترى دا و دەشڵێت، دواى تەقینەوەى بۆمبەکە، تیمى پووچەڵکردنەوە، دوو بۆمبى دیکەیان پووچەڵ کردۆتەوە.

دانانەوەى مین و هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لەلایەن چەکدارانى داعشەوە، زیاتر لە ناوچە کوردستانییەکان ئەنجام دەدرێت، ئەمەیش بە هۆى ئەو بۆشایى ئەمنییەى لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دا هەیە.

دانانى مین بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە کاتێکدایە، ڕۆژى هەینى (27)ـى ئایارى ئەم مانگە لە سنوورى زنانە، چەند ماتۆڕێکى چەکدارانى داعش ویستیان هێرش بکەنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە، بەڵام بە هۆى ئاگایی پێشمەرگە پیلانەکەیان تێکشکاندن بەبێ ئەوەى هیچ زیانێک بە هێزەکانى پێشمەرگە بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین