پەیامێک لە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى، پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "هەڤاڵ گوڵەباغ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی میدالیای بارزانیی نەمر و وەفاداری ڕێبازی کوردایەتی و کەسایەتییەکی تێکۆشەری ناوچەی کۆیە و کوردستان بوو."
دەقى پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕ گوڵەباغ:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان کاک ڕەفیق عارف ئەمین ناسراو بە (گوڵەباغ)ـمان پێ گەییشت.
هەڤاڵ گوڵەباغ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی میدالیای بارزانیی نەمر و وەفاداری ڕێبازی کوردایەتی و کەسایەتییەکی تێکۆشەری ناوچەی کۆیە و کوردستان بوو، ژیانی خۆی لەپێناو ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی گوڵەباغ و هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داوکارم گیانی خوالێخۆشبوو گوڵەباغ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
29ـی ئایاری 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment