پۆلیسى هەولێر بە تۆمەتى خواردنەوەى ماددە کحولییەکان (14) کەس دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە هەڵمەتێکدا (14) کەسیان بە تۆمەتى خواردنەوەى ماددە کحولییەکان لە شوێنە گشتییەکان و باخچەکان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی (29/28-5-2022) لەسەر شەقامی هەولێر - کۆیە، لە هەڵمەتێکدا (14) کەسیان بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە شوێنە گشتییەکان و باخچەکان دەستگیر کرد."

پۆلیسى هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، "دەستیان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێک و دەمانچە داگرت. تۆمەتبارەکان و ئەو کەلوپەلانەی لایان بوو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران."

هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى هەولێر زیاتر روونیدەکاتەوە، هەڵمەتەکە لە هەموو پارک و شوێنە گشتییەکانی نێو هەولێر بەردەوام دەبێت دژی ئەو کەسانەی کحولی تێدا دەخۆنەوە و هاونیشتمانییان هەراسان دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین