گەورە بازرگانێکى ماددەى هۆشبەرى لە هەرێمى کوردستان دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بنکەى ماددەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران ڕایدگەیێنێت، "دواى چەندین ساڵ بە دواداچوون" توانیویانە گەورەترین بازرگانى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دواى کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێرى ورد سەرەنجام هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان تۆمەتبار (س. ع. خ) یەکێک لە گەورەترین بازرگانەکانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان لە بازگەى گۆجار سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستگیرى بکەن".

سەبارەت بە ناسنامەى تۆمەتبارەکە لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "خەڵکى ئیدارەى راپەڕینە و دانیشتووى قەلادزێ و وڵاتى ئێرانە و پشکى شێرى هەبووە لە بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانى کریستال، هێرویین و تریاک لە هەرێمى کوردستان".

دەشڵێت، جگە لە دەستگیرکردنى ئەو بازرگانە، دەستیان بەسەر چەند جۆر ماددەى هۆشبەردا گرتووە، هەروەها دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى کە بە هۆى ئەو تۆمەتبارەوە ئالوودە بوونە، چونکە "ناوبراو سەرپەرشتى باندەکى گەورەى هاوردە کردن و بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکانى دەکرد".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین