پارتى و یەکێتى زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

دواى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، وتەبێژى یەکێتى دەڵێت، ئامادەکارى دەکەن بۆ کۆبوونەوەى لەگەڵ مەکتەبى سیاسى پارتى.

دواى پێنج مانگ لە کۆنەبوونەوە، ڕۆژى (25)ـى ئایارى (2022) هەردوو شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە و لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکانیان بەردەوامى دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتی بە کوردستان24ی گوت، لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان پارتی و یەکێتی، بنەمایەک دانرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوانمان، هەروەها  لەم نزیکانە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەى پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت.

سۆران جەمال دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو، چى گرنگ بێت لە بەرژەوەندى میللەتى کورد ئەو دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین