ئەمڕۆ دیدارى یەکێتى بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان، لە پارێزگاى سلێمانى، ئەمڕۆ دیدارى یەکێتى بە بەرپرس و کەسایتى ناسراوى یەکێتى، لەژێر دروشمى (نوێبوونەوە و چاکسازى) بەڕێوەدەچێت.

یەکێتى وەک ئامادەکارى بۆ ئەم دیدارە، پێشتر چەند دیدارێکى دیکەى بە شێوەیەکى بچووکتر ئەنجام دابوو، لە شارەکانى، (هەولێر - سلێمانی -دهۆک - کەرکووک - هەڵەبجە - گەرمیان - راپەڕین و بەغدا).

 بەپێى هەواڵێکى رووداو، (15) کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کەسانی دیاری یەکێتی سەرپەرشتی ئامادەکارییەکان دەکەن، 12 لیژنەی تایبەتیش راپۆرتیان ئامادەکردووە بۆ رێکخستنەوەی نێوخۆیی حیزب و کاری تیمەکانی لە حکومەت و پەرلەمان.

لە (9-12-2021)  بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاردا، دیداری یەکێتی رێکبخرێت، کە دەبێ لەلایەن  قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتى دیدارى یەکێتى بکرێ.

ئەم دیدارەى یەکێتى لە دواى ئەوە دێت، کاتێ لە (8)ـى تەمووزى (2022) لاهور شێخ جەنگى، کە پێشتر هاوسەرۆکى یەکێتى بوو، دوورخراینەوە لە پۆستەکەى، چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ یەکێک لەو بابەتانەى دیدارى یەکێتى یەکلایی بکاتەوە بابەتى سکرتێرى گشتیى یەکێتییە. 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین