بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى رێوڕەسمی دەرچوانی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەئادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە رێوڕەسمى دەرچوونى خولى (27)ـى کولێژى سەربازیى زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ئئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشدارى بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمى دەرچوانى خولى (27)ـى کۆلێژى سەربازیى زاخۆ دەکات.

بەپێى زانیارییەکان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەى کوردستان، لە رێوڕەسمەکەدا وتارێک پێشکەش دەکات.

لە خولى (27)ـى کۆلێژى سەربازیى (2)ـى زاخۆ  لە رێوڕەسمێکدا (499) پێشمەرگە پلەى ئەفسەر وەردەگرن، کە بۆ ماوەى دوو ساڵ و چوار مانگ مەشقیان پێکراوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (22)ـى ئایارى (2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە رێوڕەسمى دەرچوونى خولى (6)ـى ئەفسەران و (16)ـى پێشمەرگە لە کۆلێژى سەربازیى (3)ـى قەلاچوالان،  وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، پێویستە پارتى و یەکێتى دەست هەڵگرن لەناو هێزەکانى پێشمەرگە و پشتیوانى لە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە بکەن.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین