پارتى و یەکێتى: کۆبوونەوە هاوبەشەکانمان بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى و یەکێتى، لە بارەى کۆبوونەوە هاوبەشەکەى ئەمڕۆیان ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیێدا هاتووە، "دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زەمینەیەکی لەباری بۆ گفتوگۆ هێناوەتە ئاراوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) پارتى و یەکێتى لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کۆبوونەوە.

دواى تەواو بوونى کۆبوونەوەکەیان، پارتى و یەکێتى ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیێدا هاتوو"هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاریكاریى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ رێگه‌ى لێكگه‌یشتن و گفتوگۆوه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌." 

 بەپێى ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکەى پارتى و یەکێتى، هەردوولا بڕیاریانداوە، "كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى و یه‌كێتى وه‌ك پره‌نسیپى كارى پێكه‌وه‌یى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سیاسیى هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان."

ئەوەش هاتووە،  "هەردوولا جه‌ختیان له‌ هاوكارى و پاڵپشتیى هه‌ردوولا بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگە شه‌رعییه‌كانى و به‌رده‌وامیى راگرتنى هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندنى دژ به‌ یه‌كتر كرده‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین