پارتى و یەکێتى لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندى مەکتەبى سیاسیى پارت و یەکێتى ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بافڵ تاڵەبانى، لە سەرۆکایەتیى هەرێم شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکەى پارتی و یەکێتی لەلای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێش نێوەى ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێ.

ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و دیداری لەگەڵ لایەنەکان بۆ دروستکردنی زەوینەی گفتوگۆ و رێککەوتنی لایەنەکان دێت، لەسەر پرسە نیشتمانییەکان، بەتایبەتیش هەردوو لایەنی دەسەڵاتدار پارتی و یەکێتی.

 ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (22)ـى ئایارى (2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ جیا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و سەرکردایەتیى یەکێتى، سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان. عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان‌ و لە سلێمانى كۆبووه‌وه‌.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین