کۆبوونەوەکانى پارتى و یەکێتى دەستپێدەکاتەوە
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دوێنێ یەکشەممە (22)ـى ئایار (2022) لە سلێمانى لەگەڵ هەر یەک لە سەرکردایەتیى یەکێتى، ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو، سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى و ڕێکەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات."
دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە پاش ئەم سەردانەی کاک نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوەی حیزبەکان دەستپێدەکات و ئومێدمان هەیە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کێشەکان چارەسەر بکرێن.
دیارى حوسێن ئەوەشى خستەڕوو، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسی ئاراستەکرد کە هەوڵبدرێت دانیشتنەکان دەستپێبکەن لەگەڵ هەموو حیزبەکان، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی چارەسەری گرفتەکان بدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment