سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: سەرجەم لایەنەکان جەختیان لە یەکڕێزى کردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بزووتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، ئامانجى سەردانییەکەى بۆ سلێمانى و کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنەکان لە پێناو تەبایى و یەکڕێزیى سەرجەم لایەکانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە درێژەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەردانى بزووتنەوەى گۆڕانى کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلى کۆبووەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکە بە (KNN)ـى ڕاگەیاند، وەڵامى لایەنە سیاسییەکان بۆ سەردانییەکەى ئێمە زۆر باش بوو، خۆشم زۆرم پێخۆشبوو بەو سەردانییە، وە هەموو لایەک جەختیان لەوەکردەوە کە پێویستە ئێمە یەکڕێز بین بۆ خێرى ئەم وڵاتە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەر دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ گۆڕان و لایەنەکانى تر گووتیشى، لە ئێستادا پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى نەماوە، بەتایبەت دواى ئەوەى شەڕى مێدیایى لەلایەن هەردوولاوە وەستا، لە داهاتووش کۆبوونەوەى زیاتر دەکرێت.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى بەوەکرد، پەرمانى کوردستان پەکنەخراوە، هەر کاتێک بیەوێ دەتوانێ کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین