کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتیى یەکێتى دەستیپێکرد
نوچەنێت:
کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بارزانى ئێستا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى و سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە دەباشان دەستیپێکرد و وا بڕیارە دواى تەواوبوونى ئەم کۆبوونەوەیە، سەردانى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى بەشداریکردنى لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی (6)ی ئەفسەران و خولی (16)ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی (3)ی قەڵاچوالان، ئێستا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى و سەرکردایەتیى یەکێتى لە کۆبوونەوەدایە.
بەپێى زانیارییەکان، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوە، تاوتوێکردنى پرسى سەرۆک کۆمارى عێراق، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى سەربەخۆیى هەڵبژاردنەکانى کوردستان دەبێت.
لە دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ سەرکردایەتیى یەکێتى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان دەکات و لەگەڵ ئەمنیدارى گشتى ئەو حیزبە کۆدەبێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment