پارتى و یەکێتى پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان پارتى و یەکێتى ئاشکراى دەکات، پێشبینى لەم نزیکانە پارتى و یەکێتى کۆببنەوە و دەشڵێت، هەوڵى باش هەیە لە لایەن هەردوولاوە.

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) چنار سه‌عد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە کوردستان24ى ڕاگەیاند، بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لە نێوان پارتى و یەکێتى هەوڵێکى جددى هەیە.

چنار سەعد، سەبارەت بەو بابەتانەى چاوەڕێ دەکرێ پارتى و یەکێتى گفتوگۆى لەسەر بکەن دەڵێت، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە، بریتیى دەبێت لەو بابەتانەى کە پێشتر بۆتە هۆى گرژى و ساردبوونەوەى نێوان هەردوو حیزب.

ئەو دەشڵێت، هەر جۆرە ئاسایبوونەوەیەک لە نێوان پارتى و یەکێتى كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و ره‌وشی بازار ده‌بێت و خه‌ڵك و سەقامیگرى هەرێمى کوردستان دەبێت.

ئەم لێدوانەى چنار سەعد لە کاتێکدا، سەرەتاى ئەم هەفتەیە، پارتى و یەکێتى بە فەرمى ئاگادارى دەزگا مێدیایى و ئەندامانى خۆیان کردەوە، بە هیچ جۆرێک هێرش نەکەنە سەر لایەنى بەرامبەر، ئەمەیش لە پێناو زیاتر ڕەخساندنى زەمینەى گفتوگۆ لە نێوان هەردوو حیزب.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین