پارتى بۆ ئەندامانى: زمانى زبر بەرامبەر یەکێتى بەکارنەهێنن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) دەزگاى ڕ‌ۆشنبیرى و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێنماییەکدا، کە ئاراستەى ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای پارتی کردووە، تێیدا هاتووە، هێرشی راگەیاندن و زمانی زبر بەرامبەر لایەن و کەسایەتییەکان، بە تایبەتی بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکانی بەکارنەهێنن.
بەپێى ڕێنماییەکەى دەزگاى ڕ‌ۆشنبیرى و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمە بۆ رەچاوکردنی زەمینەیەکی گونجاوی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کوردستانە.
جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى رەمەزان پەیامێکى ئاراستەى لایەنە سیاسییەکان کرد و تێیدا ڕایگەیاند، "داوا له پارتى و یه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌یه به‌لاوه بنێن، خۆیان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى میدیایى و یه‌كترشكاندن بپارێزن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment