وەزیرانى دەرەوەى سوید و فینلەندا سەردانى ئەنقەرە دەکەن تورکیە

نوچەنێت:

هەردوو وەزیرانی دەرەوەی سوید و فینلەندا ڕایدەگەیینن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەندام بوونیان لە ناتۆ لە نزیکترین کاتدا سەردانى تورکیا دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، "ئان لیندێ، وەزیری دەرەوەی سوید و پاکا هاڤیستۆ وەزیری، دەرەوەی فینلەندا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى ئەندام بوونیان لە ناتۆ، سەردانى تورکیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى سوید، "هەردوو وەزیرى سوید و فیلنەدا، سەرەتا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ کۆدەبنەوە."

دوێنێ ئان لیندێ، وەزیرى دەرەوەى سوید لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دواى پێشکەشکردنى داواکەمان بۆ ئەندامابوونمان لە هاوپەیمانى ناتۆ، بۆ چارەسەرکردنى ئەو تەنگەژەیەى لەگەڵ تورکیا بۆ وڵاتەکەمان دروستبووە، لە نزیکترین کاتدا شاندێکى باڵاى دیپلۆماسى دەنێرینە ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانى دانووستاندن لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە."

دواى ئەوەى هەردوو وڵاتى سوید و فینلەندا بە فەرمى داوایان پێشکەشکرد بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەى دژى ئەم داوایە وەستاییەوە و هەڕەشەى بە کارهێنانى ڤیتۆى کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین