سەعدى پیرە: کاردانەوەی یەکێتی بۆ دەستپێشخەرییەکان ئەرێنییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022)، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە رووداوى رایگەیاند، پێویستە لە ڕابردوو فێر ببین و بیر لەوەش بکەینەوە چۆن کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
سەعدى پیرە سەبارەت بە ڕاگەیێندراوى دواین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، زمانێکی نەرم بوو، ئەو زمانە دەتوانێت بەرهەمی هەبێت و بەرەو ئامانجە بنەڕەتییەکەمان دەبات کە کۆکبوونە لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان.
بە کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى، ئەمڕۆ فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان گووتى، پارتى لە ڕابردوو لێکتێگەیشتنى باشى هەبووە لەگەڵ یەکێتى، بەم نزیکانەش هەردوو کۆدەبنەوە.
جێگەى ئاماژە پێدانە، لەسەر چەند پرسێکى دیاریکراو، لەوانە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان ناکۆکى کەوتۆتە نێوانین، لە بەرامبەردا بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى ئاراستەى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد و تێیدا ڕایگەیاند، "داوا له پارتى و یه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌یه به‌لاوه بنێن، خۆیان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى میدیایى و یه‌كترشكاندن بپارێزن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment