له‌ هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ ئه‌مریكا عێراق پێش سعوودیه‌ ده‌كه‌وێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى رابردوو نۆ وڵات نه‌وتیان هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه‌، بۆ یه‌كه‌م جاریش عێراق به‌ بڕى 20 هه‌زار بەرمیلى رۆژانه‌ پێش سعوودیه‌ ده‌كه‌وێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2022 فه‌رمانگه‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌  هه‌فته‌ى رابردوودا  هه‌نارده‌ى نه‌وتى پێنج وڵات بۆ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیۆن و 643 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ به‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى پێشتووتر 335 هه‌زار به‌رمیل زیادى كردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌مریكا هه‌فته‌ى رابردوو عێراق رۆژانه‌ى بڕى 326 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌، به‌مه‌یش پێش سعوودیه‌ كه‌وتووه‌، چونكه‌ سعوودیه‌ رۆژانه‌ى ته‌نیا 306 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه‌. ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره‌ رووبدات.

بڕیاره‌ مانگى داهاتوو عێراق كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خۆى بۆ وڵاتانى جیهان به‌رزبكاته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه‌  چوار ملیۆن  و500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین