خولوسى ئاکار: تورکیا لە هاوکاریکردنى ئۆکراینا بەردەوام دەبێت تورکیە

نوچەنێت:

وەزیرى بەرگریى تورکیا لەگەڵ وەزیرى بەرگریى ئۆکراینا جەخت لەوەدەکاتەوە، "هاوکاریى و پشتیوانییەکانى تورکیا بۆ ئۆكراینا بەردەوام دەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) ماڵپەڕى (CNN)ـى توركى بڵاوکردەوە، بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى بەرگریى تورکیا، خولوسی  ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا و ئۆلیسكى ریزنیكۆف، وەزیرى بەرگریى ئۆکراینا پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تێدا هاتووە، "گفتوگۆیان لەبارەى گەیشتنى فڕۆکەى (A400M) و کەشتییە بازرگانییەکانى تورکیا بە سەلامەتى لە بەندەرەکانى ئۆکرانیاوە بۆ تورکیا کرد."

بەپێى ئەو ڕاگەیێندراوەى كە وەزارەتى بەرگریى تورکیا بڵاویکردۆتەوە، خولوسى ئاکار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا بە ئۆلیسكى ریزنیكۆف ڕاگەیاندووە، "تورکیا وەک لە ڕابردوو هاوکاریى مرۆییمان پێشکەشى ئۆکراینا کردووە، لە داهاتووش ئەو هاوکارییانە بەردەوام دەبن."

لەگەڵ هەڵگیرسانى جەنگى نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، خولوسى ئاکار داواى وەستانى ئەم شەڕەى کردبوو، هاوکات حکوومەتى تورکیاش چەند جارێکى هەوڵى نیوەندگیرى ئەم دوو وڵاتەى داوە لە پێناو وەستاندنى ئەو جەنگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین