مەحموود محەممەد: پارتى ئەمساڵ کۆنگرەى (14) دەبەستێت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکراى دەکات، لە کۆتایى ئەمساڵ پارتى کۆنگرەى (14) دەبەستێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/ئایار/2022) مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى، پارتى پێیى باشە جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى و بزووتنەوەى گۆڕان کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان.

مەحموود محەممەد لە درێژەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشى خستەڕوو، بە هۆى هەندێ بارودۆخ بەستنى کۆنگرەى پارتى زۆر دواکەوت، بەڵام دەسەڵات دراوەتە مەکتەبی سیاسیی بۆ پێکهێنانی لیژنەکان، بە ئەگەری زۆرەوە لە مانگی (10 یان 11) کۆنگرە دەبەسترێت.

سەبارەت بەو بابەتانەى لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى سەرکرایەتیى پارتى تاوتوێ دەکرێت، وتەبێژى پارتى دەڵێت، پرسی کۆنگرە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەر، بۆ ئەو ئاستەنگانەی کە هاتوونە پێش، هەروەها پرسی چاکسازی لەناو حکومەت، دوای گفتوگۆ بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا، تاوتوێ دەکرێ.

ئەوەشى گووت، لە بەیانییەوە زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ هەر یەک لە رەوتی سەدر و لایەنە سوننەکان، شاندێکمان وەک هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی گفتوگۆ لەبارەی دۆخەکە دەکەن و دواتر دانوستان لەگەڵ لایەنەکان دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین