لە مانگی نیسان هەناردەی بازرگانى توركیا گەیشتۆتە (23) ملیار دۆلار تورکیە

نوچەنێت:

محەمەد موش، وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاند، "لە مانگی رابردوو هەناردەی بازرگانی وڵاتەكەی گەیشتە (23) ملیار و (400) ملیۆن دۆلار"، لەلایەكی تریشەوە بەگوێرەی دواین ئامار رێژەی هەڵاوسان لە (20) ساڵی رابردوو بەو شێوەی ئێستا بەرزنەبۆتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (5/ی ئایاری 2022) وەزیری بازرگانی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئیسماعیل گولە، سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكارانی توركیا رایگەیاند، "هەرچەندە گەشى ئابوورى جیهان لەو  چەند ساڵەى دوایی نەرێنییە، بەڵام توركیا لە چوارمانگی رابردوو توانیویەتی سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت."

لەبەشێكی تری قسەكانی وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاند، "نرخی وزە بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ئۆكراینا کاریگەرى لەسەر هەموو جیهان هەیە، بەهەمان شێوە ئەو نرخە لەسەر توركیاش فشاری دروستكردووە، بەڵام كاریگەریەكە لەسەر وڵاتانی ئەوروپا زیاترە."

موش لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "رەوانەكردنی كاڵاكانمان بۆ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، ئەوەش وادەكات ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار بكەین."

لە لایەكی ترەوە پەیمانگەی ئاماری توركی (TUIK) بڵاویكردەوە، مانگی رابردوو ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتە (69.97%)  كە لە (20) ساڵی رابردوو یەكەمجارە بەو جۆرە بەرزبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین