سياسەتى ئەمەريكا لە ليبيا وەرگێڕان

بين فيشمان*

لە ٢٥ى شوباتى ٢٠٢١ سەرۆكوەزيرانى راسپێردراوى ليبيا عەبدولحەميد ديبە بۆ رەزامەندى دەبڕين لەسەرى، پێكهاتەى حكوومەتیى نوێى يەكێتیى نشتيمانى پێشكەشى ئەنجومەنى نوێنەرانى ليبيا كرد، كە ٢١ يەك ڕۆژى لەبەردەمە. ئەگەرچى وەزيرەكانى ديارى نەكردووە، بەڵام ديبە بەڵێنى داوە وەزيرەكانى شايستە و تەكنۆكرات بن و رەچاوى نوێنەرايەتى هەر سێ ويلايەت و فرەيى كۆمەڵگەى ليبيا بكەن، مۆڵەتى كۆتايى پشتى بەستووە بە نەخشەرێگەى" كۆڕبەندى گفتوگۆى سياسى ليبيا" ئەو دەستەيەى كە ديبەى ديارى كردووە، محەمەد مەنفى بۆ "ئەنجومەنى سەرۆكايەتى" هەڵبژاردووە، كە لە سێ كەس پێكهاتوون، ئەگەر"ئەنجومەنى نوێنەران" نەيتوانى رێژەى یاسایى تەواو بيكات، ياخود رەزامەندى لەسەر ئەو حكومەتە دەرنەبڕى، پرۆسەى رەزامەندى دەگەڕێتەوە بۆ"كۆڕبەندى گفتوگۆ" لە هەر دۆخێك دابێت رۆڵى حكوومەتى نوێنى بۆ بەرێوبردنى وڵات تا هەڵبژاردنەكانى كانوونى يەكەمى ئەم ساڵە، وە ئەركى سەرەكى بەسروشتى خۆى دياريكراوە، بۆيە بۆ تەواوكردنى ئەركەكانى پێويستى بە پاڵپشتيەكى گەورەى نێودەوڵەتى هەيە، دەبێت پارێزگارى لە  وەستانى جەنگ بكات، هەروەها رێگريش لە دەستوەردانى لايەنەكانى ناوچەكە بکا، سەرەڕاى ويستى خۆپيپارێزى لە ململانێكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پێويستە لەو هەوڵەى حكوومەتى تازە ئيدارەى جۆبايدن رۆڵى سەرەكى ببێنێت.

 

دووبارە دياريكردنەوەى چوارچێوەى ليبيا

تا ئێستا لە ناوچەکەدا، ليبيا لە ریزبەندى ئەولەویەتى کارەکانى ئەمەریکا ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا لە پلەى دووەمە، تيمى بايدن دەڵێن: لە قۆناغى داهاتوو تا ئەندازەك كەمتر گرنگى پێدەدرێت، چونكە تەركيزكردنى داهاتوو لەسەر ئێران و يەمەن دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ئەگەرى ئەوەى هەيە، ئەو وڵاتە ببێتە گۆڕەپانێكى نموونەيى بۆ "گەڕانەوەى ئەمەريكا" ئەگەر جۆبايدن بەشێوەيەكى تەواو سوود لە دیبلۆماسيەتى ئەنتۆنى بلينكين وەربگرێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەى بەشدارى پێكردنى هاوپەيمانەكانى، كە زۆربەيان خۆى لە دوو بەرەى ناكۆكى ئەو ململانێيانە دەبيننەوە.

 

پرسى يەكەم، كە دياريكردنى چارەسەرە، كە تا چەند ليبيا سوود وەردەگرێت

لە پێناو بەرەوپێشچوون و دانانى ئەنجدايەكى لە پێشتر، پێويستە دووبارە چوارچێوەيەكى تر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دانێت، تێيدا دياريكردنى ئاسايشى راستەوخۆ و فرەيى ئاسايشى لايەنەكان لە ناوچەى دەريايى ناوەندە ديارى بكات. 

شايەنى باسە هاوبەشەكانى ئەمەريكا چوونەتە ناو ململانێيەكى سەرەكى لەڕێگەى بريكارەكانيان (توركيا و ئيمارات)، ياخود هەڕەشەى هەنگاونانى بۆ شەڕى ڕاستەوخۆ لەلايەن (ميسڕ و توركيا) لە سەر خاكى ليبيا، ئەوە جگە لە مەترسى هەبوونى مورتەزەقەكانى رووسيا و قەيرانى مرۆيى و كۆچكردن و مامەڵەى ئەوروپاى دابڕاو لە مێژوو.

 

 دۆخى ئێستاى ليبيا: خاڵێکە بۆ ئەگەرى تەقینەوەى باشوور بۆ هاوپەيمانى ناتۆ

لەو سۆنگەيەوە ليبيا بژاردەيەكى گرنگە، بۆ ئەوەى سەرۆك بايدن وەك لە وتارەكانى بۆ سياسەتى دەرەوە ئاماژەى پێکرد، دووبارە لەرێگەى هاوپەيمانى ئەتڵەسى، هەوڵى زيندوكردنەوە و چالاكردنى دیبلۆماسيەتى ئەمەريكى بدات، بەڵام بەگوێرەى ناوەرۆكى گفتوگۆكانى بلينكن لەگەڵ هاوتا ئەوروپيەكانى تەنيا جارێك لەگەڵ ئيتاڵيا ناوى ليبياى هێنا، بەڵام جۆبايدن لە پەيوەندييە تەلەفۆنيیەكانى لەگەڵ سەرۆكى وڵاتان ئەو پرسەى بەهيچ جۆرێك نەوروژاند. 

ئەگەر ويلاتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا و ئەوروپا دەيانەوێت رێگەيەكى هاوبەش دابنێن بەرامبەر ليبيا، پێويستە ئەو ديناميكيیە بگۆڕێت، دەتوانرێت وەک نموونەيەك لە رێگەى زيندووكردنەوەى هاوپەيمانى ئەتڵەسى ئەو ئامانجە بەدى بێنن، سەرەتا پێويستە سەرۆكەكان لەسەر يەكخستنى پەيامە ئاراستەكراوەكانى بۆ لايەنە كاراكانى ليبيا رێكکەون، بەرامبەر لايەنە دەرەكييەكانى وەك: رووسيا و ئيمارات و ميسڕ.

پێويستە كرۆكى ئەو نامە يەكگرتووە، هاندانى حكوومەتى نوێ ليبيا بێت بۆ ئامادەكردنى ئەجندايەكى چڕ لەپێناو دابينكردنى خزمەتگوزارى زياتر و بەهێزكردنى ئاسايش و ئامادەكارى بۆ هەڵبژاردنەكانى ٢٤ كانوونى يەكەم، لەگەڵ دەستەبەركردنى پابەندى بەرپرسانى ناوچەكە لەسەر ئەوكارانە، پێويستە كۆبوونەوەى مانگانەى دیبلۆماسى دەسەڵاتەكان هەبێت، هەموو دەوڵەتان و نێردەى تازەى نەتەوەيەكگرتووەكان كاربكەن لە پێناو هەڵسەنگاندنى پێشكەوتن و دياريكردنى بەربەستەكان و پێشکەشەكردنى چارەسەر بۆ تێپەڕاندنى ئەو بەربەستان، هەروەها دەبێ لە كۆنگرەى بەرلين وەرگيرابێت، كە لە مانگى كانوونى دووەمى ٢٠٢٠ کە لە ئەڵمانیا بەسترا، ياخود ميكانزمێكى تر بێت، بەشدارى رێكخراو پێويستە بۆ دەستەبەركردنى بەدواداچوونى گونجاو و رێگرى بەرپرسانى ليبيا لە پاشەكشەكردن لە نەخشەى هەڵبژاردنەكانيان، هەروەها پێويستە ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكاش رۆڵى چالاك ببينێت لەو كۆبوونەوانە بۆ دەستەبەركردنى ئەو ئەركە نوێيە.

لەسەر بەرپرسانى باڵا لە واشنتن پێويستە پێشبينيەكانى خۆيان دەربارەى هەموو لايەنە بەرپرسیارەکان بەشێوەى سەرەكى لە جەنگى ناوخۆ ديارى بكەن. 

هەروەها پێويستە توركيا هانى وڵاتانى ئيمارات و ميسر و توركيا بدات، پاڵپشتى حكوومەتى نوێى ليبيا بكەن، هاوكارييە سەربازييەكانيان بۆ لايەنە ناكۆكەكانى ئەو ململانێيە بووەستێنن، هانى بريكارەكانيان بدەن پابەندبن بە ڕاگرتنى جەنگ.

بايدن پەيوەندى بە هاوتا ئيماراتى و ميسڕييەكان، يان توركەكان نەكردووە، بۆيە باشترين رێگە بۆ گەياندنى ئەو پەيامە لەرێگەى جيك سۆليفان راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى بێت، چونكە وەزارەتەكانى دەرەوەى ئەو وڵاتە كاريگەرى سەرەكييان نيیە لەسەر سياسەتى ليبيا.

بوونى رووسيا پرسێكى ئاڵۆزە بەهۆى ئەوەى مافى هەڵوەشاندنەوە (ڤيتۆ)ى هەيە، كە مۆسكۆ لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى بەكارى دەهێنێت، تەنانەت رەتى كردەوە كە دان بە بڵاوكردنەوەى (بريكارەكانيشى) بندرێت، سەركردايەتیى ئەمەريكا لە ئەفريقيا (ئەفريكۆم) بوونى هێزەكانى (كۆمەڵەى ڤاگنەرى) پاڵپشتكراو لە لەلايەن كرملين لە ليبيا، لە ناوەڕاستى هاوينى ڕابردوو پشت ڕاستكردەوە، هەروەها بڵاوكردنەوەى فرۆكە جەنگيیە پێشكەوتووەكانى رووسياى لە ليبيا بەدروستكردنى مەترسى دانا، نەك تەنيا لەسەر ليبيا، بەڵكو لەسەر هاوپەيمانى ناتۆ بەگشتى، بەمجۆرە پێويستە لەسەر ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا تيشكى زياتر بخاتە سەر چالاكييەكانى رووسيا لە ليبيا و هانى هاوپەيمانى ناتۆ بدات بۆ بەهەند دانانى كردەكانى مۆسكۆ وەك مەترسیيەك بۆ سەر هاوپەيمانى ناتۆ.

 

هاوكارییە جۆراوجۆرەكانى ئەمەريكا بۆ ليبيا

بەبێ رەچاوكردنى رێكارى زياترى هەماهەنگى دیبلۆماسى، پێويستە ئيدارەى بايدن لە سێ بوارى سەرەكى هاوكارى پێشكەش بكات: بەردەوامیدان بە پرۆسەى يەكێتى دارايى و گەشەپێدانى پێشكەشكردنى خزمەتگوزارييەكان، بەشداریکردن لە چاودێرى كردنى راگرتنى جەنگ بە پاڵپشتى نەتەوە يەكگرتووەكان و پێشكەشكردنى هاوكارى هونەرى بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتوو.

يەكێتى دارايى و خزمەتە گشتیيەكان: لە ساڵى ڕابردوو  كۆنگرەى بەرلين بەسترا، ويلايەتە يەكگرتووەكان بەشدار بوو لە سەرۆكايەتى ليژنەى پاڵپشى هەوڵەكانى ئاشتەوايى نێوان دەزگاى سەرەكى دارايى حكوومەتى ويفاقى نیشتيمانى، كە بارەگاكەى لە تەڕابلوسە، هەروەها بانكى رۆژهەڵات كە حكوومەتى تەبڕوق دايمەزراند بوو تا ئێستا كارايە( هەردوو حكوومەت هەڵدەوەشێتەوە، كاتێك حكوومەتى يەكێتى نوێ دەسەڵاتى گرتە دەست) لە مانگى كانوونى يەكەم بانكى ناوەندى ليبيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى قەرزێكى زۆر لە هاوتا رۆژهەڵاتيەكەى و دابەزاندى بەهاى دينار دەربڕى، لە پێناو کەمکردنەوەى فشارى دراو بەشێوەيەكى باشتر و رێگریكردن لە ئاڵوگۆڕى بازاڕى ڕەش و باشبوونى سيولە.

 جگە لە بەردەوامیدان بەو هەنگاوانە، لەسەر  واشنتن پێويستە هاوكارى حكوومەتى نوێ بكات بۆ دياريكردنى  تەنكەلۆژياى خێرا و بەسوودتر، وەك دابين كردنى كارەبا، چاودێرى تەندروستى بەهۆى بوونى پەتاى كۆڕۆنا (كۆڤيد ١٩)، هەروەها لە دوور مەودا لەسەر ئەمريكا پێويستە، هەماهەنگى باشتر لەگەڵ برۆكسڵ بكات بۆ رێكخستنى هاوكارییەکان، كە كۆمسيۆنى يەكێتى ئەوروپا پلانى بۆ داڕشتووە.

چاودێركردنى ڕاگرتنى جەنگ: لە چوارچێوەى ڕاگرتنى جەنگ لە مانگى ئۆكتۆبەر، ليژنەى هاوبەشى سەربازى كە ئەفسەرێكى حكوومەتى ويفاقى نیشتيمانى و سوپاى نشتيمانى ليبيا ــ جێگير لە رۆژهەڵات ــ پشتيان بە ميكانزمى چاودێرى بەستووە بە سەرۆكايەتى ليبيا بەهاوكارى ژمارەيەكى دياريكراو لە کەسانى مەدەنى نێودەوڵەتى. ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى ئەميندارى گشتى راسپارد بە خستنەڕووى بژاردەكان لەبەردەم نێردەكە، برياڕيشە تيمێكى پێشكەوتوو لە نەتەوە يەكگرتووەكان لەو ناوچەيە چاودێرى جێبەجێكردنى پێشنيازەكانى بكات، هەروەها دەبێ واشنتن هاوكاريى ئەو نێردەيە بكات لە پرۆسەكانى گواستنەوە، لە ئەگەرى پێويستبوونى هەڵگرتنى بارى تەنگەتاوى، بەهەمان ئەو رێگەیەى كە (ئەفريكۆم) لە هاوينى رابردوو  سەبارەت  (كۆمەڵەى ڤاگنەر) جێبەجێکرد، هەروەها پێشێلكارييەكانى گەياندنى چەك لە لايەن ئيمارات و توركيا دەگرێتەوە، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە گوێيان بۆ هۆشدارييەكانى راگرتنى ئەو چالاكييانە نەدا،  هەڕەشەى سزادانييان لێبكات، ئەویش بە وردبوونەوە لە جۆرى ئەو سزانيانە، هەروەها هەڕەشەكانى سزادان بەو ميكانزمە دەبێت (ئەفريكۆم) لە "پرۆسەى ئيرينى" كە ميكانزمى رزگاركردنى رێگرى لە ئەوروپا جێبەجێیكرد.

پاڵپشتى هەڵبژاردنەكان: لە چوارچێوەى هاوكارى بوارى ديموكراسى لە ليبيا "ئاژانسى ئەمەريكى بۆ گەشەى نێودەوڵەتى" بەرنامەيەكى هەيە بە بڕى ١٠ مليۆن دۆلار بۆ پاڵپشتى" كۆمسيۆنى باڵاى نیشتيمانى بۆ هەڵبژاردنەكان" و هەندێك رێكخراوى ناحكومى، هەروەك لە هەڵبژاردنەكانى پێشووى ئەو وڵاتە بەشدارى كردبوو، وە ئەگەر  راوێژكارە هونەرييەكان گرنگى پێ بدەن، بەڵام ئەوەندە بەس نیيە بۆ دەستبەركردنى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان لەكاتى خۆى، لە چوارچێوەى خولى ئەو دەنگدانە لەسەر واشنتن پێويستە وەك ٢٠١٢ رۆڵى هەماهەنگى دیبلۆماسى خۆى ببينێت،  بە هەماهەنگى لەگەڵ"بەشى هاوكارييەكانى هەڵبژاردن"ى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان، كە زۆر كارايە، هەموويان خاوەن بەرژەوەندى دياريكراون بۆ دەستەبەركردنى جێبەجێكردنى ئەركى پەيوەست بەو هەڵبژاردنانە، لە پرۆسەى دەركردنى پسولەى دەنگ دەست پێدەكات، تا دەگات بە دانانى پلانى ئەمنى.

لە ميانەى دياريكردنى ئەو لە پێشينە دیبلۆماسى و ئاسايش و هونەرييانە، دەكرێت ئيدارەى بايدن لە بەهێزكردنى سەقامگيرى ليبيا رۆڵى کاريگەرتر ببينێت و سوود لە هاوپەيمانە ئەوروپيەكانیشى وەربگرێت بۆ پاراستنى ئاسايشى دەريايى ناوەند.

*لێكۆڵەرى ياريدەرى پێشوو لە پەيمانگاى واشنتن

سەرچاوە: پەیمانگاى واشتن

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین