ئەردۆغان سەردانی میسر دەکات تورکیە

نوچەنێت:

دوای سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سعوودیە، ئاماژەكان بۆ ئەوەن لەم نزیكانە سەردانی میسر بكات، سەرچاوەیەكیش ئاشكرای دەكات، "ئەگەر هەیە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو سەردانەكە بكات."

ئەمرۆ یەكشەممە یەكی ئایاری (2022) ماڵپەڕی (قودسی عەرەبی) بڵاویكردەوە سەرچاوەیەكی باڵای توركیا رایگەیاند، "هەوڵەكان بۆ ئامادەسازی دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسری بەردەوامن."

سەبارەت بە كاتی دیدارەكە سەرچاوەكە ئاشكرای كرد، "ئەگەر هەیە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەردۆغان سەردانی میسر، بكات، بەڵام ئەو پەیوەندییە بە رێڕەوێكی زۆر هەستیار تێدەپەڕێت، بۆیە تا ئێستا بە تەواوی كاتەكەی یەكلایی نەكرایتەوە."

لەلایەكی ترەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەكاتی گەڕانەوەی لە ناو فڕۆكە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لە قۆناغی داهاتوو بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لەگەڵ میسر دەستپێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوەكان لەسەر ئاستی بەرز دەبێت." 

لەبەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان گوتی، "ئێمە سیاسەتێكمان بەرانبەر ئیسرائیل هەیە، ئەو سیاسەتەش پەیوەستە بە میسر، بەردەوامی پەیوەندییەكانیمشان لەگەڵ قاهیرە لە نزمترین ئاستی دەزگای هەواڵگری و بزنسمانەكان بووە، ئەنجامە ئەرێنییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەتواندرێت هەنگاوی بەرزتر لەسەر ئاستی هەردوو وڵات بهاوێشترێت، چونكە گەلی میسر و توركیا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، لەهەمانكاتیشدا دوو وڵاتی گەورەی ئەو ناوچەیەن پچڕانی پەیوەندییان بە تەواوی هیچ سوودێكی نابێت."

لە چەند رۆژی رابردووش كەناڵی موكمیلینی سەر بە ئیخوان موسلمین پەخشی بەرنامەكانی لە توركیا راگرت، ئەوەش دەبێتە رێگە خۆشكەر بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین