عەلى باپیر داواى ئاشتەوایى لە پارتى و یەکێتى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

عەلى باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بەبۆنەى هاتنى جەژنى ڕەمەزان پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاودەکاتەوە و  دەشڵێت، ماوەیەکە شەڕە قسەى پارتى و یەکێتى خەڵکى زیاتر نیگەران کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (1/ئایار/2022)، عەلى باپیر، سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى پەیامێکى پێنج خاڵى بڵاوکردەوە بە بۆنەى جەژنى مانگى ڕەمەزان و تێیدا دەڵێت، "ماوەیەکیشە حوکمڕانانی وڵات لە هەردووک حیزب، لە جیاتی كردنی دوو قسەی خێرو، هەنگاونانێکی ڕەشیدانەی دڵی خەڵک‌و جەماوەری سەغڵەت خۆشکەر، لە بەینی خۆیاندا بە خەست‌و خۆڵیی سەرگەرمی قسەی ساردو سووک بە یەکدی گوتن‌و، یەکدی تۆمەتبار کردن‌و شەڕە قسەن، کە ئەوەش هێندەی دیکە خەم‌و ناڕەحەتیی‌و ناسۆری‌ خەڵکی زیادکردوە!"

عەلى باپیر لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا داوا لە پارتى و یەکێتى دەکات و دەڵێت، "با بەلای کەمەوە بۆنەی جەژن، بکەنە دەرفەتی ئاشتەوایی‌و، دواتریش پاش ڕاوێژو پرس‌و ڕا كردن، له‌ كه‌شێكی ته‌باییدا بیرێکی جیددیی لە چارەسەری کێشەو گرفتەکان بکەنەوەو، نەهێڵن گرفته‌كانیان بەردەوام لێیان زیاد ببن‌و له‌جیاتی نه‌هێشتن، هه‌ر پتر له‌سه‌ر یه‌ك کەڵەکە ببن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین