هەولێر ڕووبەڕووى وشکەساڵى دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە ئێستاوە دەستیکردووە بە چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوى و شکەساڵى و پارێزگارگارى ئەو شارەش دەڵێت، حەفت ملیار دینار، بۆ چارەسەرکردنى گرفتى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى تەرخانکراوە.

ئێوارەى ڕۆژى شەممە (30/نیسان/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى پارێزگاى هەولێر، لە بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەکدا، لەسەر "دواى ڕەزامەندى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە حەفت ملیار دینار، بۆ چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ" بەڕێوەچوو.

دەشڵێـ، لە کۆبوونەوەکەدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئاوى ماڵان، جەخت له‌سه‌ر خێڕا لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى کرایەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ى ڕاسپاردران لەزووترین کاتدا هه‌نگاوی كرده‌یى" بگرنەبەر.

سەبارەت بە کێشەى وشکەڵى و چۆنیەتى ڕووبەڕووبوونەوە ئەوەش هاتووە، "ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ووشکەساڵى و چارەسەرى ئاوى خواردنەوەى ماڵان، لیژنه‌یەک بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کێشەکانى ووشكه‌ساڵی پێکبهێنرێت بۆ دیراسەکردن و داڕشتنی پلانى پێویست."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین