مسوڵمانانى ئەمەريكا نزيكەى دوو مليار دۆلار زەكات دەدەن

نوچەنێت:

بەگوێرەى لێكۆڵينەوەيەكى تازە، ساڵى رابردوو مسوڵمانانى ئەمەريكا، يەك مليار و (800) مليۆن دۆلار زەكاتيان داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە  (26/ى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (عەربى 21) بڵاويكردەوە، بەگوێرەى داتاى كۆمەڵەى خێرخوازى ئيسلامى لە زانكۆى ئيندايانا، لە ساڵى رابردوو مسوڵمانانى ئاسايى لە ئەمەريكا يەك مليار و (800) مليۆن دۆلار زەكاتيان داوە.

شەريف سەديقى، بەڕێوەبەرى دەستپێشخەرى كارى خێرخوازى ئيسلامى رايگەياند، "ئەگەر هەيە بڕەكەى زياتريش بێت، كە لە مانگى رەمەزان بەخشراوە، ياخود بەڵێندراوە ببەخشرێت."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ئەوەى گرنگە رێكخراوە قازانج نەويستەكان و كۆمەڵە خێرخوازييەكان لە مانگى رەمەزان رێگەيەكى تايبەتيان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بەخشەرەكانى ئەو وڵاتە گرتۆتەبەر."
بەگوێرەى داتاكە لە (21.7%) دراوە بەو حكومەتانەى زۆرينەيان مسوڵمانن لە رێگەى رێكخراوە نێودەوڵەتييەكان دابەش دەكرێت، لە (18.3%) لە ناوخۆى ئەمەريكا دابەش دەكرێت، بەشێكى زۆريش رێخراوەكان خۆيان دەيبەخشن.

شەريف عەلى، سەرۆكى جێبەجێكارى رێكخراوى ئيغاسەى (بەهاناوەچوون)ى ئيسلامى رايگەياند، "ساڵى رابردوو نزيكەى (135) مليۆن دۆلارمان لە كارى خێرخوازى بەدەست گەيشت، لەو بڕە (40( مليۆنى زەكات بوو، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵى پێشووتر (35) مليۆن زيادى كردبوو.

لەبەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "هەرچەندە زەكات ئەركێكى ئايينيە، بەڵام بۆ ئێمە ميكانزمێكيشە بۆ چارەسەكردنى كێشە كۆمەڵاتييەكان، لەوانە هەژارى خەڵك."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین