ئەڵمانیا كۆتایی بە كڕینی وزەی رووسی دەهێنێت
نوچهنێت
ئانالینا بیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، "لەكۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی دەستبەرداری وزەی رووسیا دەبین."
ئەمرۆ پێنجشەممە 21ی نیسانی 2022 ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردۆتهوە ئانالینا بیربۆك له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى گوتوویهتى، "لە هەنگاوی یەكەم لە هاوینی ئەمساڵ هاوردەكردنی نەوتی رووسیا بۆ نیوە كەم دەكەینەوە، لەكۆتایی ساڵیش لە هەنگاوی دووەم، بە تەواوی دەستبەرداری وزەی رووسی دەبین."
لە بەشێكی تری قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی تووندی لە سیاسەتی وزەی ئەنجێلا مێركڵ گرت و بە هەڵەیەكی گەورەی ناوبرد و بەڵێنیشدا حكومەتی نوێ هەڵەكانی رابردوو راست دەكاتەوە.
حكومەتی ئەڵمانیا لە 55% پێداویستییەكانی لە گازی سرووشتی هاورده دهكات، كه بهشێكى زۆری له رووسیاوه دهكڕێت.
لەكۆتایی مانگی شوبات سوپای رووسیا هێرشی كردە سەر ئۆكرانیا، ئەو هەنگاوهی ئەڵمانیا بەشێكە لەو سزایانەی وڵاتانی ئەوروپا، لهسهر ئهو جهنگه رووسیاى پێ سزا دهدهن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment