ئەندامێکى سزادراوى مەکتەبى سیاسى یەکێتى: بە ناوى منەوە شت دەنووسرێ
نوچەنێت:
ڕۆژى (19-4-2022) یەکێتى نیشتمانى کوردستان پێنج بەرپرسى خۆى سزادا، کە پێکهاتبوون لە ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هەڵەبجە، حامیدى حاجى غالى، ئارێز عەبدوڵڵا، بێستون سابوراوایی، ئەندامانى سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێزان شێخ دلێر، راوێژکارى مەکتەبی سیاسی.
ئارێز عەبدوڵا، یەکێک لە بەرپرسە سزادراوەکان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "لە چەندین سایت، پەیج و ئەکاونتی ئەملا و ئەولا بەناوی منەوە شت دەنوسرێ و هەڵدەبەسترێ!"
ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوەکەیدا دەشڵێت، "ئێمە دەزانین ئەوانە بە مەرامی تایبەت دەیانەوێ خەڵکی چەواشە بکەن، بۆیە بە پێوستم زانی هەموو لایەک لەو بارەیەوە ئاگادار بکەمەوە، کە بڕوا بەو جۆرە هەواڵە هەڵبەستراوانە نەکەن."
بەپێى زانیارییەکان، یەکێک لە هۆکارەکانى سزاى "ئاگادارکردنەوەى"ئارێز عەبدوڵڵا لەلایەن یەکێتییەوە بە هۆى بوونى چەند پۆستێک بووە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment