چوار سەرکردەی یەکێتی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی سزا دەدرێن کوردستانی

نوچەنێت

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هەریەک لە حامید حاجی غالی، ئارێز عەبدوڵا، بێستون سابوراوایی و ئازاد تۆفیق سزا دراون.

ئەمشەو سێشەممە(19/نیسان/2022 ) چەند میدیایەکی نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویان کردەوە، کە چوار سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی سزادران.

حامید حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی سزا داوە، بە تۆمەتی ئەوەی بە پێچەوانەی بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، مامەڵەی کردووە.

لە بڕیارەکەدا کە بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچووە هاتووە "هەڤاڵ حامد حاجی غالی، بەم نوسراوە ئاگادارت دەکەینەوە کە بە پێەچوانەی بڕگەی 4ی مادەی 9 لە پەیڕەوی پەسەندکراوی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی ڕەفتارت کردووە، ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەت دەبێت، بە پێچەوانەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی 12 مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت".

بە هەمان شێوە، هەریەک لە ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن مەکتەبی سیاسی حزبەکە و بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سزا دراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین