پۆلیسی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکردووە بڕی 600هەزار دۆریان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە کوردستانی

نوچەنێت

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دووباندنمان دەستگیرکردووە، کە بڕی 600هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵتییان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە( 19/نیسان/2022)هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی دوو باندی فێڵکردن و دزی راگەیاند.  

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: تاوانبارێکمان دەستگیرکردووە، بڕی 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، بەو بیانووەی پارەکە لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی دەخاتە بانکەوە و هاووڵاتییان مانگانە سوی پارەکە وەردەگرن.  

بە گوتەی هۆگر عەزیز، دوای ئەوەی هیچ یەک لەو هاووڵاتییانە مانگانە سوی پارەکەیان پێ نەدراوە، بۆیە پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی لێدوانی گوتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لە کەیسەکە دەستپێکردووە، لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە"تاوانبارێک" لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن. لەبەرئەوەی باندەکە پێنج کەسن و تەنیا یەکێکیان لە ناو شاری هەولێرە ئەوانیتر لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراقن. 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، لەنێو شاری هەولێر نیشتەجێیە و ئەو کاتەی گیرا، خەریکی حەواڵەکردنی پارەی خەڵک بوو. بەپێی ئەو بەڵگانەی لە تاوانبارەکە گیراوە، ئەو کەسە زیاتر لە 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە هەولێرەوە بۆ دەرەوەی عێراق حەواڵە کردووە.  

هاوکات، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسیشی راگەیاند کە بە بڕی 140 هەزار دۆلار کەلوپەلیان لە کۆگایەک دزیوە و لەنێو باندەکە دایک و کوڕێک هەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین