پارێزگاری هەولێر: بڕی شەش ملیار دینار بۆ جوتسایدی کۆیە تەرخانکرا کوردستانی

نوچەنێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بڕی شەش ملیار دینار بۆ قیرتاوکردنی جوتسایدی فیدراڵ لە شاری کۆیە تەرخانکرا.

ئەمشەو سێشەممە( 19/نیسان/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاویکردەوە، کە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بڕی(6.300.000.000 ) شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار بۆ تەواوکردن و قیرتاوکردنی جوتسایدی فیدراڵ لە ناوەندی قەزای کۆیە تەرخانکرا.

بەپێی نوسینەکەی پارێزگاری هەولێر، لە ئێستادا رێکارەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەکە دەستیپێکردووەو لە نزیکترین کاتدا جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین