پۆلیسى هەولێر شەش تۆمەتبارى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بە هۆى ڕێزنەگرتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و خواردنەوەى ماددە کحوولییەکان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. م. م.) و (ک. ج. ع.) و (ف. م. م.) و (ک. ک. ح.) و (هـ. ع. ڕ.) و (ف. ع. ع.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولیەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز."

پۆلیس هەولێر لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و ماددەکحولییەکان داگیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین