توركيا وەزيرى دەرەوەى ميسر بانگهێشت دەكات تورکیە

نوچەنێت:

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كۆبوونەوەى ناوخۆى پارتەكەى باسى لە پەيوەندييەكانى وڵاتەكەى لەگەڵ ميسر و سعووديە و ئيمارات و ئيسرائيل و ئەرمينيا كردووە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەوەى ئاشكراى كردووە، "پلانمان هەيە سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسر لە مانگى رەمەزان بانگهێشتى توركيا بكەين."

لەبەشێكى ترى قسەكانى چاوشئۆغلۆ روونيكردۆتەوە، "لەگەڵ ئيمارات و سعووديە بەرەو پێشچووينە، ميكانزمى هاوئاهەنگى دادگامان بۆ دۆسيەى جەمال خاشقچى لە بازنەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان كاراكردۆتەوە."

سەبارەت بە پەيوەندييەكانيشيان لەگەڵ مسير وەزيرى دەرەوى توركيا ئاماژەى بەوە كردووە، "ئەگەر هيچ گۆڕانكارييەك روونەدات پلانمان هەيە وەزيرى دەرەوەى ميسر بانگێشتى ئێوارە خوانێكى رەمەزان بكەين."

لە چەند رۆژى رابردووش مەولوود چاوشئۆغلۆ لەدواى كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى ناتۆ لە برۆكسل رايگەياند، "لەچەند رۆژى داهاتوو هەنگاوى نوێ بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ميسر دەگرينە بەر."

كاندا فورات، نووسەرى تورك رايگەياند، "لە ماوەى رابردوو ئاساييكردنەوەى تەواوى پەيوەندى نێوان ميسر و توركيا زۆر بە سستى هەنگاوى ناوە، چونكە قاهيرە بەرانبەر چالاكييەكان ئيخوان موسلمين لە ئەنقەرە نيگەرانە، هەرچەندە دەسەڵاتدارانى توركيا چالاكييەكانى ئۆپۆزيسيۆنى ميسريان لە وڵاتەكەيان راگرتوو، بەڵام ميسر بەم هەنگاوە رازى نييە، بەڵكو داواى رادەستكردنى ئەو كەسانە دەكات، چارەسەرەى مامناوەند بۆ ئەو كێشەيە، ئەوەيە ئەو كەسانەى رەوانە وڵاتى سێيەم بكرێن."

فورات لە بەشێكى ترى قسەكانى  روونيكردەوە، "توركيا نايەوێت پەيوەندى راستەوخۆ لەسەر ئاستى سەرۆكى هەردوو وڵات بنيات بنێتەوە، چونكە ئەوان عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسر بە سەرۆكى شەرعى نازانن، بەڵام پەيامى ميسر ئەوەيە، ئەگەر پەيوەندييەكان باشبنەوە، ئەوە پێويستە توركيا دان بەوە دابنێت، كە عەبدولفەتاح سيسى بە سەرۆكى شەرعى دابنێنن."

سەرەراى ئەو هەنگاوانەى پێشوو، لە چەند رۆژى رابردوو ئەنقەرە كەسێكى دياريكرد بۆ رايكردنى كارەكانى لەسەر ئاستى باڵيۆز، چاوەڕوانى وەڵامى حكومەتى ميسر دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین